٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نامەی سیناتۆرە ئەمریكاییەكان بۆ عەبادی: لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ هەرێمی كوردستان پەلە بكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمریكا-KDP.info- ژمارەیەك لە سیناتۆری ئەمەریكایی لە نامەیەكدا گوشار دەخەنە سەر سەرۆكوەزیرانی عێراق تا بە زوویی هاوكاریی مرۆیی بگەیەننە ئاوارەكانی نیشتەجێبووی هەرێم.

ماڵپەڕی (زە هیڵ) لە ڕاپۆرتێكدا پوختەی نامەكەی بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا هاتووە، "ڕاستەوخۆ ئازار و خراپیی دۆخی ژیانی ژن و پیاو و منداڵەكانی ئاوارەكانمان بیست كە لە پەناگەكانی هەرێمی كوردستانن، ئەوان دەناڵێنن بۆ پێدانی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان لەوانە ئاو، خواردن و پێویستییە مرۆییەكانی دیكە، بۆیە داواتان لێ دەكەین پەلە بكەن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بە بێ گوێدانە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایین".
هەر لەو نامەیەدا بەبایەخەوە نووسیویانە كە، یارمەتییە سەربازییەكانیش نابێ لای خۆیان گل بدرێنەوە و، دەبێت ئەوانیش بگەنە دەستی پێشمەرگە كە ڕۆڵێكی سەرەكییان لە شەڕی داعشدا هەیە و شەڕ بۆ پاراستنی هەمووان دەكەن.
هەڵبەت ئەمەریكا تاوەكو ئێستا هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكان لە ڕێگای بەغداوە دەنێرێت و، ئێستاكە بە دوای دۆزینەوەی ڕێگایەكی كارادان كە هاوكارییەكان باشتر و زووتر بگەنە ئاوارەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار