٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی قیرتاوكردنی بەردەڕەش دەستی پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- سەرۆكی شارەوانیی بەردەڕەش (بەیار مووسا) رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە تەواوكردنی رێگای جووتسایدی هاتوچۆی بەردەڕەش كراوە و بە هۆی كەمتەرخەمییشەوە كۆمپانیای جێبەجێكاریان سزا داوە.

سەرۆكی شارەوانیی بەردەڕەش (بەیار مووسا) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، پڕۆژەی قیرتاوكردنی بەردەڕەش لە ساڵی 2012-دا  بڕیاری لەسەر درابوو كە لە هەمان ساڵدا تەواو بكرێت، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمی لە لایەن بەڵێندەری پڕۆژەكەوە رێگاكە بە ناتەواوی مایەوە كە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر كاتی تەواوكردنیدا تێپەڕی، بەو هۆیەیشەوە هاووڵاتیان گلەیی و گازندەیان هەبوو.

(بەیار) نایشارێتەوە كە، كۆمپانیای جێبەجێكاریان سزا داوە، هەروا ناوی كۆمپانیاكەیان لە لیستی رەشدا تۆمار كردووە و بە دووری نازانن كە دۆسیەكەیش بدەنە دادگە تا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
سەرۆكی شارەوانیی بەردەڕەش گوتیشی كە، درێژیی رێگاكە تەنیا 2000 مەترە و جگە لەوەی رێگای فەرمانگەی هاتوچۆی بەردەڕەشە، لە هەمان كاتدا قەزای بەڕدەرەش بە ناحیەی دارەتووەوە گرێ دەدات و لە ئێستایشدا كارەكانی بەرەو كۆتایی دەڕوات و پێدەچێت بەیانی تەواو ببێت.

شاڵاو گۆران

هەواڵی پەیوەندیدار