سبه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووجه‌ى مانگى11ـی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت

وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن گوتى:" سبه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووجه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت و، سه‌ره‌تاش مووجه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت."
(رێباز محه‌ممه‌د) وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رایگه‌یاند كه سبه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11ـی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت و، مووچه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێكیش نافه‌وتێت.
وه‌زیرى دارایى گوتیشى: "تا ئێستا له به‌غداوه هیچ بره پاره‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان."




