ئامینه زكری: به داخه‌وه مه‌رامی سیاسی به شه‌قام پڕ ده‌كرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت هه‌ندێك هێزی سیاسی ده‌یانه‌وێت مه‌رامە سیاسییەکەی خۆیان، به شه‌قام پڕ بكه‌نه‌وه و، ده‌ڵێت: "هاندانی خه‌ڵكی دژی حكوومه‌ت، ئاخرییەکەی هەر به زیانی خه‌ڵك دەشکێتەوە".
(ئامینه زكری) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "جیا له‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌یه، به‌ڵام جێگای پرسیاره كه بۆچی لایه‌نێكی سیاسی هانی خه‌ڵكی ده‌دات بێته سه‌ر شه‌قام و، ئاراسته سیاسییەکەی خۆی به شه‌قام خاڵی بكاته‌وه؟"
( زكری)، گوتیشی: "كاتێك حكوومه‌ت بڕیارێك ده‌دات، هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن، ئه‌و كاته‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارمان دا له‌سه‌ر نرخی به‌نزین له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكوومه‌ت كۆ ببینه‌وه، كاك قوباد تاڵه‌بانی خۆی یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد نرخی به‌نزین گران بکرێ و، بکرێتە 900 دینار؛ تەنانەت پاشان گوتی با ببێت به هەزار دینار؛ خێره ئه‌مڕۆ مه‌رامی سیاسی به شه‌قام خاڵی ده‌كرێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، کە جۆرێك له هاندنی ئه‌ندامانی و كادیرانی حزبی ده‌بینرێت له پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بۆ حكوومه‌ت بهێنن و، ئۆقرە سیاسییەکەی كوردستان تێک بدەن؛ خۆی له‌م شه‌ڕه ده‌روونییه‌دا، خه‌ڵكی كوردستان زه‌رمه‌ند ده‌بێت".




