سه‌لاح ده‌لۆ: هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییە، ئەوەی ڕازی بێ بە دامەزرانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووكدا

كه‌ركووك ــ KDP.INFO ــ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك، دامەزرانی حه‌شدی شه‌عبی لە کەرکووک، ڕەت ده‌كاته‌وه و، پێی وایه هه‌ركه‌سێك ڕەزایەتی پێ بدا، لێی به‌رپرسیارە.
له‌باره‌ی دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی له شاری كه‌ركووكدا، (سه‌لاح ده‌لۆ) به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه دوێنێ سه‌رۆكی هێزه زه‌مینه‌كانی عێراق له كه‌ركووك چووه سه‌ردانی پارێزگای كردووه و، قسه هه‌یه كه سێ فه‌وج دروست ده‌كرێت له كه‌ركووك و، هەرسێیانەکەیان سەر بە پارێزگا دەبن؛ گوایە فه‌وجێك بۆ توركمان و، یه‌كێك بۆ عه‌ره‌ب و یه‌كێكیش بۆ كورد؛ ئێمه بە سەرئێشەنانەوەی دەزانین، هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی كه‌ركووك؛ چونكه كه‌ركووك هێزی تایبه‌تی لێیە، چ له ناو شار و، چ له ده‌ره‌وه‌ی شاریشدا؛ له ناو شاری كه‌ركووكدا هێزی ئاسایش و پیشمه‌رگه‌مان هه‌یه، نە پێویستیمان به هێزی دیكه هەیە و، نەیش به دروستكردنی فه‌وج؛ له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووكیشدا پێشمه‌رگه شه‌ش مانگه وه‌ك دیوارێكی پۆڵایین ئه‌و شاره ده‌پارێزن و، هیچ پێویستیمان به‌و هێزانه نییه. ئه‌گه‌ر هات و پارێزگا، قبوڵی بكات ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییە دەیکا".
به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك ــ گه‌رمیان گوتیشی: "ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی دروست بكرێت، دۆخی كه‌ركووك وه‌ك ئێستا نامێنێت و تێك ده‌چێت و دەبێتە ئاژاوه؛ ئاخر ئەوسایش، هەر ئەو هێزە لابەلایانە، کیشەیان بۆ هێزەکان و بە تایبەتی پۆلیسی ناو كه‌ركووك ناوەتەوە."




