خاچى سوورى ئیماراتى نووسینگه‌یه‌كى خۆى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14-1-2015 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له "د. محه‌مه‌د عه‌تیق ئه‌لفه‌للاحى" ئه‌میندارى گشتیى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى ده‌سته‌كه و كونسولى گشتیى ئیمارات له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شانده‌كه سه‌رسامیى خۆیان به پێشكه‌وتوویى هه‌ولێر و شێوازى بیناسازیى شاره‌كه و مرۆڤدۆستیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ربڕى و خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا. هه‌روه‌ها سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز شێخ خه‌لیفه بن زاید سه‌رۆكى ئیماراتیان گه‌یانده سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕایانگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێزیان هاتوون له هه‌ولێر نووسینگه‌یه‌كى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى بكه‌نه‌وه تا بتوانن به شێوه‌یه‌كى باشتر كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئیماراتى كرد و هیواى گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ ئیمارات خواست، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى گرنگ و پێویست بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، به‌تایبه‌تى له‌م كاته‌دا كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌موو پێكاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاریى زیاترى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و پێشبینیى زیادبوونى ڕێژه‌ى ئاواره و په‌نابه‌رانیش ده‌كرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئیمارات دووپات كرده‌وه كه پێشتریش هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و هیواى خواست كردنه‌وه‌ى ئه‌م نووسینگه‌یه له هه‌ولێر ببێته مایه‌ى پێشكه‌شكردنى هاوكاریى زیاتر بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هاوكارییه‌كان بوارى جیاجیاى پێداویستییه‌كان بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها سڵاو و ڕێز و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید و سه‌ركردایه‌تیى ئیمارات نارد.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا ئه‌میندارى گشتیى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى ڕاگه‌یاند كه سێ كه‌مپى نیشته‌جێبوون بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له زووترین كاتدا بیگه‌یه‌ننه ئاواره و په‌نابه‌ران. باسى له‌وه‌ش كرد كه مرۆڤدۆستى و سروشتى خه‌ڵكى كوردستان بۆ كاره‌كه‌ى ئه‌وان یارمه‌تیده‌ره، هه‌روه‌ها گوتى: ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى له كه‌مپى داره‌شه‌كران كارگه‌یه‌كى به‌رگدوورى و یاریگایه‌ك بۆ منداڵان ده‌كاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ش به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئیمارات داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمیى ئیماراتى بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یانده سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه مانگى شوباتى داهاتوو له دوبه‌ى ده‌به‌سترێت.




