وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: دەشێ زیاتر لەوەیش هاوکاریی پێشمەرگە بکەین؛ بەرگری لە ئێمەش دەکەن

هەولێر-KDP.info- چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئۆرسۆلا ڤۆندەر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی كرد و، هەریمیش وێڕای سوپاسکردنی ئەڵمانیا داوای هاوکاریی سەربازیی زیاتری کرد لێیان.
ماڵپەڕی (دوێچەلەند) لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی بۆ شەڕی داعش هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکارییەکی زیاتری سەربازی هەیە؛ وەزیری بەرگرییش گوتوویەتی ڕەچاوی ئە پێویستیە دەکەن.
ئێستا 12 ڕاهێنەری ئەڵمان، لە هەرێمی کوردستاندانە، هەڵبەت بڕیارە ببن بە سەد ڕاهێنەر؛ جگە لەوە، ڤۆندێر لاین بەڵێنی ناردنی چەکوچۆڵی زیاتری دا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گوتی: "ڕێز و خۆشەویستییەکی زۆرمان گوێ لێ بوو لە پێشمەرگە و، گەلی کوردەوە، پێویستە زیاتر لەوەیش هاوکاریی پێشمەرگە بکەین، ئەوان هەر لەبەر خۆیان شەڕ ناکەن، ئەوەتا بەرگری لە ئێمەش دەکەن."
و/ خالید ئەحمەد




