٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی زەرد داوای کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمان لە شنگال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.INFO_ فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێک پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە بەشکەم نووسینگەیەکی پەرلەمانی کوردستان لە شنگال بکرێتەوە، نوێنەری کوردانی ئێزدییش لە پەرلەمان دەڵێت، ئەو نووسینگەیە زۆر زەروورە بۆ شنگال؛ چونکە شنگال کاول بووە و، بڕیارە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاوەدانی بکاتەوە، ئاوەدانکردنەکەیش بەبێ جاودێری ناکرێت.
شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان و، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەکو فراکسیۆنی زەرد یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شنگال بکرێتەوە، چونکە بوونی ئەو نووسینگەیە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی چاودێریی ناوچەکە بکات."
شێخ شامۆ گوتیشی: "خەڵکی شنگال تووشی دڕندەترین ڕێکخراوە تیرۆرستییەکەی دنیا بوون و، ناوچەکەیان وێران کراوە. دیارە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە، ئەو ناوچەیە ئاوەدان بکاتەوە، جا بۆیە بە پێویستی دەزانین نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لەو ناوچەیەدا بکرێتەوە، بۆ چاودێریی کارەکان بکات. بێجگە لەوەیش، هەبوونی نووسینگەی پەرلەمان لەوێ، بۆ خەڵکی ناوچەکەیش زۆر گرنگە. کردنەوەی نووسینگە، بیرۆکەی فراکسیۆنی زەردە و، کارێکی تا بڵێی بەجێیە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار