تاقمە تیرۆرستێک، دەیانەویست باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک بتەقێننەوە.

کەرکووک ـــ KDP.INFO ـــ بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک دهڵێت، تاقمە تیرۆرستێکیان لە شاری کەرکووک دەستگیر کردووە، کە نیازیان وا بووە خۆیان بە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووکدا بتەقێننەوە.
عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک تاقمە تیرۆرستێکی سەر بە داعشمان دەستگیر کردووە؛ تاقمەکە سێ کەس بوون و، بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە دەیانەویست خۆیان بە باڵەخانەکەی پارێزگای کەرکووکدا بتەقێننەوە."
عەمید سەرحەد قادر، گوتیشی: "بەر لەوەی ئەو سێ تیرۆریستە کەتنەکەیان بکەن، دەستگیرمان کردن و، وا خەریکە لێیان دەکۆڵینەوە و، ڕادەستی دادگایان دەکەین."
بڵند ئیبراھیم




