٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (سەرۆك بارزانی) لە پێشوازیی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی  عەرەبستاندا، ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بە شاندی میوان ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا و سوپاسی شا عەبدوڵڵای كرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ ئەرك و كارەكانی كونسووڵی  عەرەبستان خواست لە شاری هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی  عەرەبستان كرد كە بە سەرۆكایەتیی 'عەبدوڕەحمان بن‌غرمان شەهری' بە مەبەستی كردنەوەی كونسووڵخانەی  عەرەبستان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان، سڵاوی تایبەتی شا عەبدوڵڵا، پاشای  عەرەبستانی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە هەرێمی كوردستان لەو چەند ساڵەدا پێشكەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە. هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و، سەرەخۆشییشیان لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو پێشمەرگانەی قارەمانانە گیانی خۆیانیان لە شەڕی تیرۆریستاندا بەخت كردووە و، شەهید بوونە.
سەرۆك 'بارزانی'ـیش بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و، سوپاسی شا عەبدوڵڵای كرد و، هیوای سەركەوتنیشی بۆ كونسووڵی  عەرەبستان خواست لە شاری هەولێر لە ئەرك و كارەكانیدا. ئامادەییی هەرێمی كوردستانیشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا.

هەواڵی پەیوەندیدار