مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە خانەوادەی د. سامان هەڵەبجەیی دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو دکتۆر سامان هەڵەبجەیی
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر سامان هەڵەبجەیی، ڕۆشنبیر و سەرجڤاتی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و، پزیشکی دەروونیمان، پێ گەیشت کە بە نەخۆشی گیانی لە دەست داوە.
لەم بۆنە خەمناکەدا، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، پرسە و سەرەخۆشی، ئاراستەی ئێوە و، سەرجەم خزم و کەسوکار و، هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک سامان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و، دڵنەواییش بخاتە دڵی هەموو لایەکەوە.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
