٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعشە‌ تیرۆرستەکان لە ناو خۆیاندا لێیان بوو بە شەڕ

سەرچاوە: KDP.info

زوممار  ــ kdp.info ــ بە گوتەی به‌رپرسی ناوچه‌ی دیجله‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان داعشە تیرۆرستەکانی سه‌ربازگه‌ی كه‌سكێ، بوونەتە بەڵای  گیانی خۆیان و، یەکتریان کوشتوبڕ کردووە.
(حه‌سه‌ن خه‌لۆ)، به‌رپرسی ناوچه‌ی دیجله‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ زوممار، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌ربازگه‌ی كه‌سكێ لە خۆرئاوای شاری مووسڵ، دوێنێ ئێوارە، له‌ ناو خۆیاندا لێیان بووەتە شەڕ؛ ته‌له‌عفه‌رییه‌كان و عێراقی و بیانییه‌كان دەستەوتفەنگ بوونە و، دوانزەیان لە یەکتر کوشتووە؛ کۆمەڵێکیشیان بریندارن و، بردوونیانە بۆ‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مووسڵ. هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە، ئا وەهایان لێ قەومابێت."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناوچه‌ی دیجله‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ زوممار گوتیشی: "داعش بێئومێد بوونە و، لەو شکستانەی لە پێشمەرگەیان خواردووە، لە یەکتر بە گومانن و، خۆییەکان تۆمەتبار دەکەن؛ بۆیه‌ سزای یه‌كتری ده‌ده‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار