٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیۆن دینار دەستخۆشانە وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_KDP.INFO_ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، دوای پەسەندكردنی بوودجەی 2015، یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیۆن دینار و، قوتابیانی سەرەتایی سی هەزارەکە و، قوتابیانی دیكەیش پەنجاهەزارەکەی مانگانەیان وەردەگرن.

(سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی ئەو یاسایەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەرچووە، دوای پەسەندكردنی بوودجەی 2015ـی عێراق، هەر قوتابییەكی سەرەتایی مانگانە بڕی سی هەزار و، قوتابیانی ناوەندی و ئامادەییش پەنجاهەزار دینار دەرماڵەیان پێ دەدرێت."
(سیرینی) گوتیشی: "خۆی داوای دووملیۆن دینارمان كردبوو، بۆ یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بەڵام کرایە یەك ملیۆن؛ بەردەوام پێداگری لەسەر دەرماڵەی قوتابیان دەكەین؛ دەبووایە تا ئێستا پارە دەستخۆشانەکەی یەکەمەکان درابایە، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی لە عێراق و، كورتهێنانی بوودجە جارێ نەدراوە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار