٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسنی مبارەک بێتاوان دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

میسر -KDP.info-  دەنگی ئەمەریکا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند دادگای میسر حوکمی سزادانەکەی حوسنی مبارەکی هەڵوەشاندەوە.
ڕۆژی سێشەممە دادگا بەو حوکمەدا چوویەوە کە بۆ  'حوسنی مبارەک'ـیان بڕیبوویەوە؛ مبارەک و کوڕەکانی لەسەر گەندەڵی و پارەخۆری، سێ ساڵ زیندانیان بۆ بڕابوویەوە، دیارە ئێستا حوکمەیان هەڵوەشایەوە و، بەبێ تاوان دەریان‌کردن.
پارێزەرەکەی جارانی مبارەک، بە کەیفخۆشییەکەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "بڕیارەکەی دادگا، ڕێگەی بەربوونی مبارەک دەکاتەوە."
دەڵێ لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دادگادا، ئامادەبووان لە خۆشیدا دایانە چەپڵە، بەڵام لە دەرەوەی دادگا لە گۆڕەپانی تەحریر لایەنگران و نەیارانی مبارەک دەنگیان دەرهات و، یەخەی خۆیانیان دادڕی.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار