٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باشتر وایە دەستکاری بودجە نەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، باشتروایە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەم شێوەی ئێستا پەسەند بکرێت و دەستکاری نەکرێت، چونکە رەنگە دابەزینی نرخی نەوت تەنیا شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ بێت و دواتر نرخەکەی بەرزبێتەوە.

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ئەوان وەک لیژنەی دارایی بەردەوامن لەگفتوگۆکانیان لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە و چەند بۆچوونێک ھەیە بۆ ئەوەی کێشەی کورتھێنانی بودجە چارە بکەن، لەوانە خەرجیەکان کەمبکرێتەوە یاخود پارەی ئەو کۆمپانیایانە نەدرێت کە لە کێڵگەنەوتیەکان کاردەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەمەیش کورتھێنان ھەر دەبێت.
(نەجیبە نەجیب)گوتیشی، بەرای من دەستکاری پڕۆژەیاسای بودجە نەکرێت باشترە، چونکە دابەزینی نرخی نەوت تەنیا شەش مانگی یەکەم دەبێت و دواتر چارە دەبێت، بۆیە وەک خۆی بمینێت زۆر باشترە لەوەی دەست کاری بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشی کردەوە، حکوومەتی عێراق دەستی کردووە بە خەرجکردنی یەک لەسەر18-ی بودجە و لە ئێستادا بۆ چەند وەزارەتێک خەرج کراوە و رەنگە دوای 15-ی ئەم مانگەیش پشکی ھەرێمی کوردستانیش رەوانە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار