شنگال..پێشمەرگە داعشی ڕاونا

شنگال-KDP.info-بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف ) رایگەیاند کە، هێزەكانی پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شنگال بە چەكی قورس تێكشكاند و تیرۆرستانی داعش كوژراو برینداریان هەیە و رایانکرد.
بەرپرسی میحوەری شنگالی هێزی پێشمەرگە عەمید ( بەهرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر چوار تیرۆرستانی داعش لە گەڕەكی بەربەڕۆژی ناو شنگال هێرشیان بۆ هێناین، بەڵام هەر زوو لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانمان بە چەكی هاوەن و دۆشكە و چەكی قورس بەرپەرچدرانەوە و تیرۆریستان بەرە و گەڕەکەکانی خوارووی شنگال رایان کرد.
(عەمید بەهرام) دەشڵێت، لەبەر ئەوەی شەو داهات و دونیا تاریک بوو ئامارەی تەواومان بەردەست نییە، بەڵام ئەوەی بینیومانە کە، دوو کوژرا و شەش برینداری داعش هەن.
نەشوان بەرزنجی




