هۆڵاند بەشداری ڕێورەسمی بە خاکسپاردنی سێ پۆلیسەکەی کرد

فەڕەنسا-KDP.info-ئەمڕۆ مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی حەوت لە کوژراوەکانی حەفتەی ڕابردووی فەرەنسا بوو، چواریان جولەکە بوون و لە ئۆرشەلیم نێژ ران و سەرۆکی فەڕەنسایش بەشداری مەڕاسیمەکەی کرد.
لە میانەی بەشدارییەکەیدا سەرۆکی فەڕەنسا (هۆڵاند) بۆ سێ پۆلیسە کوژراوەکە گوتی: ئەوان خۆیان کردە قوربانی تا ئێمە لە ئازادیدا بژین، ئەوان مردن بە ئازایی و لەکاتی ئەرکەکانیاندا، ئەوان وەکو ئەفسەری پۆلیس مردن.
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسایش لەمیانەی کۆبونەوەی کۆمەڵەی نیشتمانی فەڕەنسادا گوتی: ئەو بەشدارییە زۆرەی خەڵکی لە خۆپیشاندانی یەکڕیزیدا، وەڵامدانەوەیەکی گەورە بوو بۆ ڕەتکردوەی توندوتیژی و تیرۆر. ئێمە لە شەڕداین دژی جیهادیستەکان و تیرۆریزم، ئێمە لە شەڕدا نین دژی ئیسلام و موسڵمانان.
جێی باسە لە ڕووداوەکەی حەفتەی ڕابردووی فەرەنسادا 17 کەس بوونە قوربانی، ئەو حەفتەیەش حەفتەنامەکەی چارلی هێبدۆ 3 ملیۆن نوسخە چاپ دەکات.
و/ خالید ئەحمەد




