پۆلیسی ھەولێر رەتیکردەوە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل دزرابێتن

هەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر دەنگۆی دزرانی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە شاری ھەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵێت، تەنھا چەند حاڵەتێکی کەم رویان داون و دەستیشیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێل دا گرتووە.
بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر (کاروان عەبدولکەریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی جۆری مەرزیە لە شاری ھەولێر دزراوە، ئەم ھەواڵە دوورە لەراستییەوە و تەنھا چەند حاڵەتێکی کەم بووە و سێ لەوانە پۆلیس دەستی بەسەردا گرتوون.
(کاروان عەبدولکەریم)گوتیشی، داواکارین لە خەڵکی شاری ھەولێر ھاوکارمان بن و ھەرکەسێک زانیاری ھەیە بۆ ئەوەی تۆمەتباران دەستگیر بکەین و بدرێن بە دادگا.
بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ئاماژەشیدا، لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس بۆ ئەوەی تۆمەتباران دەست گیربکرێن.
ھەروەھا راشیگەیاند، شەوی رابردوو پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە دزرانی ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم یەکێک لە نادیەکانی عەنکاوە دەست بەجێ ھێزەکانمان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و توانرا لە ماوەی کەمتر لە24 کاتژمێر دەستمان بگات بە ناسنامەی تۆمەتباران وسێ کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون و ئۆتۆمبێلەکەیش بۆ خاوەنەکەی گەڕاوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




