٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.عەرەفات روونکردنەوەیەکی راگەیاند..من وام نەگوتووە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info-دوای ئەوەی لە رؤژنامەی ئەڤرۆ ژمارە (1564) لە 11-1-2015 چاوپێکەوتنێکم بڵاوکرایەوە کە گوایە من گوتوومە لە دوای داعش یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێتە کێشە، لە راستیدا ئەمە راست نییە و من وام نەگوتووە، بە ھەڵە حاڵی بوون، من مە بەستم ئەوە بوو لە دوای داعش واتە (میلیشیای شیعە) مەترسییە لە سەر کورد بە تایبەتی لە سنووری سەوز واتە ئەو شوێنەی یەکێتی لێی باڵا دەستە، ئەمەش دەبێتە ئاریشە بو یەکێتی، دواتر  ھەڕەشە گەورەتر دەبێت لە سەر کورد بە گشتیی، بۆیە من  لەگەڵ یەکڕیزی و برایەتی کوردم، بە تایبەتی لە نێوان یەکێتی و پارتیی و ھەموو لایەنانی کورد، ئەندام پەرلەمانانی فڕاکسیؤنی سەوز دەزانن، من ھەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم برایەتیمان لاواز بێت بەرامبەر دوژمنان، ئێستا لە ھەموو کاتێک پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی یە.

براتان
د.عرفات کەرەم مستەفا
ئەندامی پەرلەمانی عێراق
13-1-2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار