ئەبوبەکر بەغدادی بینیویەتی کە چۆن پێشمەرگە داعشی ڕاونا..71 داعشی گوللە باران کردوون

مووسڵ-KDP.info-دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشی شکستی گەورە هاتن و لە گرتە ڤیدیۆکاندا راکردنی داعش پیشاندرا، ئەو دیمەنە ئەمیری تیرۆریستانی داعشی نیگەرانکردووە و بەوهۆیەوە 71 داعشی گوللە باران کردوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمیری تیرۆریستانی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی) لە کەناڵە کوردییەکان گرتە ڤیدیۆکانی ھەڵاتی داعشی بنیووە کە پیشمەرگە داعش راو دەنێن و بەو دیمەنانە پەستبووە و یەکڕاست 56 چەکداری داعشی گوللە باران کردوون.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە پیشاندران داعش لە ترسی پێشمەرگە قارەمانەکان رادەکەن و هەڵدێن، ورەی داعشی بەجارێ روخاندووە و لە حاڵەتێکی دەروونی خراپدان.
ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوە ئەمڕۆ داعش 15چەکداری دیکەیان گوللەباران کردوون، ئەوانەیش لە ترسی پێشمەرگە رایانکردبوو، هەرچەندە داعش ئەو تیرۆریستانەی زیندانی کردبوون، بەڵام دواتر لە پەستی ئەو شکستەیاندا گوللە بارانیان کردن.
بڵند ئیبراھیم




