٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواهەمین زانیاری پێوەست بە رەوشی ئەمڕۆی کۆبانی

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.Iinfo-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، ماوەی چەند رۆژێکە رەوشی کۆبانی ئارامە، بەڵام ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە و داعش یەکتریان تۆپباران کردووە و فڕۆکە جەنگییەکانیش مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردوون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ماوەی چەند رۆژێکە رەوشی کۆبانی ئارام بووە و جموجۆڵی داعشیش کەم بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەیانی لە رۆژ ھەڵاتی ئەوشارە ھێزی پێشمەرگە و داعش یەکتریان تۆپباران کرد بەبێ ئەوەی ھیچ زیانێک ھەبێت، چونکە تۆپبارانەکە زۆر بەھێز نەبوو.
عەمید (شەوکەت مزووری)گوتیشی، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانانیش مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە، بەڵام زیانەکان نەزانراون.
(مزووری) رونیشی کردەوە، ماوەی زیاتر لە40رۆژە ئەوان لە کۆبانی-ین و تا ئێستاش دیار نییە کەی دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ھۆکارەکەشی دیار نییە بۆ ئەو پرۆسەیە دوا کەوتووە.
بڵند ئیبراھیم

 



 

هەواڵی پەیوەندیدار