٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە واشنتن پێوەندی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و هەرێم دووپات کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان و نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا لە چەندین دیداری گرینگدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا پێوەست بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد و لە دیدارەکانیشدا جەخت لە پێوەندی ستراتیژی نێوان هەرێم و ئەمریکا کرایەوە. 

 لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان )فەلاح مستەفا( بە یاوەری خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری تازە دەستبەکاربووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ کۆنگرێس و سیناتی ئەمریکی هێنا.

لە دیدارێکدا، بەرپریسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەت و شاندی یاوەری لەلایەن یاریدەدەری سەڕۆکی ئەمریکا و هەمەهەنکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (فلیپ گۆڕدن)  پێشوازیان لێکرا و پاشان دواپێشهاتەکانی پێشڕەویەکانی هێزی پێشمەرگە دژی ڕێکخراوی داعش و پەیوەندیە ستراتیژیەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و هاوکاری مڕۆیی و لۆجیستیەکانی وڵاتانی هاوپەیمان گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەم بارەیەوە، خاتوو بەیان نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا جەختی لە پەرەسەندنی پەیوەندیە دوولایەنەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێم کردەوە و ستاییشی هەڵویستی بەرپرسانی ئەمریکاش کرد لە ناردنی هێزە ئاسمانیەکانیان بۆ پاڵپشتی کردنی  هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەروو بوونەوەیان لەگەڵ ڕێکخراوی داعشدا لە هەرێمی کوردستان.

پاشان شاندی ناوبراو چاویان بە هەریەک لە بەڕێزان کۆڵین کاهل جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا و ڕاوێژکاری تایبەتی ئاسایشی نەتەوەیی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆن بایدن و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی و ئاندی کیم بەرێوبەری ئەنجوومەنی ئاسایش نەتەوەی لە عێراق کەوت.

لەم دیدارەدا، هەردوولا باسیان لە دواپەرەسەندیەکانی رەوشی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکان و دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەراندنی بودجە و دیاریکردنی بەشە بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە و دیاریکردنیان وەکو بەشێک لە هێزی سوپای عێراقی و دوا پێشهاتوو پەرەسەندەکانی رووبەروو بوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ ڕێکخراوی داعش باسکران.

هاوکات، شاندەکە چاویان بە چەند سیناتۆرێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کەوت کە تیایدا باسی ڕەوشی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و هاوکارییە مڕۆیەکانی کرا و پاشان سیناتۆرەکان هەوڵەکانی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند لە بە هانەوەچوونی ئاوارەکانی سەر چیای شنگاڵ و پێگەیاندنی خۆڕاک و پێداویستیە سەرەتایەکان بۆیان.

لە کۆتایدا، شاندە کوردیەکە لە گەشتە یەک هەفتەییەکەیاندا چاویان بە کۆمەڵێک بەرپرس و سیناتی ئەمریکی کەوت لەوانە بەڕێز کێلی تالمان یاریدەدەری جێگری سکرتێری نووسینگەی خەڵک و کاروباری پەنابەران کە نیگەرانی خۆی دەڕبڕی لەسەر ئاوارەبوونی نزیکەی یەک ملیۆن خەڵکی بۆ هەرێمی کوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار