نێچیرڤان بارزانى هیواى خواست كه پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام بێت

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13-1-2015 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌رال ساموێل مایاڵ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازیى به‌ریتانى پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا مایاڵ ڕایگه‌یاند بۆ ئاشنابوونى زیاتر به پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخى مه‌یدانى و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و به‌رنامه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كرێ، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌تیش سه‌ركه‌وتنى ناوچه‌كانى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان كه به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له قه‌ڵه‌م دا و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆیان بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى.
نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داواى كرد كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواكارى و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له ڕاپۆرتیكدا پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى به‌ریتانیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و هاوكاریى زیاترى پێشمه‌رگه بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانیش سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه و حكوومه‌تى به‌ریتانیاى كرد كه به‌شێكى گرنگى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه له دژى تیرۆرستانى داعش و دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیا و به‌تایبه‌تیش مه‌شق و ڕاهێنانى هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه، سوودێكى زۆرى به پێشمه‌رگه گه‌یاندووه و هیواى خواست كه پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.