٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر..4 تۆن کەرەستە و پیداویستی بۆ نەخۆشخانەی راپەڕین دابین کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبواری تەندروستی و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی هیومان بریچی سویدی، 4 تۆن كەرەستە و كەلوپەلی تەندروستی بەخشییە نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر.
رۆژی 12/1/2015 لەدرێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی  لەبواری تەندروستی و خزمەتكردنی ئەو نەخۆشخانانەی پێویستیەكی زۆریان بە كەلوپەل و پێداویستی تەندروستی هەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی هیومان بریچی سویدی توانی 4 تۆن كەرەستەو پێداویستی جۆراوجۆری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر دابین بكات، پێداویستییەكانیش بریتی بوون لە ( قەرەوێڵە، دەستەوانەی پزیشكی، سرنج، ئامێری لێدانی دڵ، نەشتەرگەری، جلوبەرگی نەشتەرگەری و دەستەوانە و دەیان جۆری دیكەی پێداویستی تەندروستی تر.
لای خۆییشەوە (موسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێوەست بە دابینكردنی ئەو پێداویستیانە بۆ نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان لەشاری هەولێر رایگەیاند: وەك دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هەوڵمانداوە پێداویستی و كەلوپەلی تەندروستی بۆ ئەو نەخۆشخانانە دابین بكەین كە پێویستی زۆریان بە ئامێرو كەلوپەلی تەندروستی دەبێت، بۆ ئەمڕۆش ئەو پێداویستیانە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی هیومان بریچی سویدی بووە، بەسوپاسەوە لە وڵاتی سویدەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە و لەوێش سپێردراوە بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەوەی بەسەر ئەو نەخۆشخاناندا دابەشی بكەین كە، پێویستیان پێی هەیە.
زانكۆ محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار