قاسم سمێل: پێشمه‌رگه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن

شنگال _kdp.info_ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال ڕایگه‌یاند، پلانی ته‌واو دانراوه بۆ ڕزگاركردنی شنگال و، ده‌وروبه‌ری؛ چاوه‌ڕوانی فه‌رمان له سه‌رووی خۆیانەوە ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌کە جێبه‌جێ بكه‌ین؛ پێشی وایە بە 48 سه‌عات کەمتریش، هەرهوموو شنگال و، ناوچه‌كه له تیرۆرستان پاك ده‌كرێته‌وه.
(قاسم سمێل) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕۆژانه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش له ناو شنگال به‌رده‌وامه؛ وا پێشمه‌رگه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن."
(قاسم سمێل) ئاشكرایشی كرد: "لەوەتەی ناوچه‌كانی سنوون و و، به‌شێكی شنگال و، ئەو دەڤەرەی ئازاد كراوە، تیرۆرستان وره‌یان نه‌ماوه و، به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دان، پلان بۆ ڕزگاركردنی شنگال و ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه ماون دانراوه و، چاوه‌ڕوانی فه‌رمان له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین؛ هه‌ر كاتێك ئه‌مر بكات، بە 48 سەعات کەمتر، ته‌واوی ناوچه‌كه له داعش و کلکەکانی، پاك ده‌كه‌ینه‌وه."
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاتێكی گونجاو دیاری بكرێت بۆ هێرشكردنە سه‌ر داعش و ڕزگاركردنەوەی ئه‌و ناوچانه.
ڕابین شێروانی




