٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دانی یەک لەسەر 18ـی بوودجە، نایاساییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_KDP.INFO_ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دەڵێت، بەپێی یاسا پێویستە بەغدا تاوەکو پڕۆژەیاسای بوودجە پەسەند دەکرێت، دوازدەک یاخود یەک لەسەر 12ـی بوودجە بدات، بەڵام بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق بۆ دانی هەژدەک یاخود یەک لەسەر 18ـی بوودجە، ناقانوونییە، خۆ ساڵ 18مانگ نییە، دوازدەیە.
ڕێناس جانۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە پێی یاسای 95ـی ئیدارەی دارایی، تاوەکو پڕۆژەیاسای بوودجە گشتییەکەی عێراق پەسەند دەکرێت، دوزادەکی بوودجە دەدرێت، جا چۆن دەکرێت حکوومەت هەر هەژدەکی بوودجەکە بدات؛ ساڵ دوازدە مانگە، نەک هەژدە!"
ڕێناس جانۆ گوتیشی: "ئەگەر حکوومەت کارێکی وا بکا، یاسای پێشێل کردووە و، ناچێتە یاساوە."
جانۆ ڕاشیگەیاند، ڕاستە حکوومەتی عێراق ئێستا لە قەیرانی داراییدایە و، نرخی نەوت شکاوە، بەڵام خۆ دەکرێ لە جیاتی پێشێلکردنی یاسا، تا پڕۆژەیاسای بوودجە پەسەند دەکرێت، بڕە پارەیەک وەکو وردەخەرجی بدرێت بە پارێزگاکان."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار