سكرتێری په‌رله‌مان: سه‌رۆكى هه‌رێم پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستانه

ھه‌ولێر _KDP.INFO_ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی كردووینە و، پشتیوانی په‌رله‌مانه؛ خۆی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، هاوسۆزی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد بووه، جا بۆیه هەقە هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی بێت.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "کاک مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری كردووین هه‌ر پڕۆژه یاسا و بڕیارێكمان ناردبێت، له ماوی یاساییدا په‌سندی كردوونە، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه‌یاسای په‌سند نه‌كردووه؛ ئه‌ویش پڕۆژه‌یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندانه‌كانه، ئه‌گینا ئه‌وانی تری هه‌موو په‌سند كردوون."
فه‌خره‌دین گوتیشی: "بارزانی له‌م خوله‌دا زۆر پاڵشتی په‌رله‌مانه و، كاتێكیش هاته په‌رله‌مانی كوردستان زۆر مورتاح بوو و، هاوهەنگاوییەکی باشیش له نێوان ئێمەی یاسادانەر و حكوومه‌تدا هه‌یه."
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان باس له ده‌ستوور ده‌كات و ده‌ڵێ: "نابێت هه‌رێمی كوردستان چیتر بێ ده‌ستوور بێت، چونكه به‌ره‌و واقعێكی تازه ده‌ڕۆین؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناخۆشی و زه‌حمه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی له شه‌ڕی داعش، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاوسۆزی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد بووه و، پێویستە هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی بێت."
یه‌حیا سابیر




