٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی کوردستان دەستی کردەوە بە كار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان دەستی کردەوە بە كار؛ وا خەریكن زانیاری و داتا کۆ دەکەنەوە و، لە دۆسیەی كەیسەكانی گەندەڵی دەكۆڵنەوە؛ هەر كەسێكیش لە گەندەڵی تێوە گلابێت، پەڵكێشی دادگای دەكەن.

فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لیژنەی نەزاهە لیژنەیەكی هەمیشەییە، ئەو لیژنەیە دەستی بە كار كردووەتەوە و، ئێستا بە هاوهەنگاوی لەگەڵ چاودێریی دارایی و، لەگەڵ دەستەی نەزاهە لە پەرلەمان خەریكی ئەوەین، زانیاری و داتا و لێكۆڵینەوەی دۆسیە لەسەر كەیسەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كۆ بكەینەوە، پاشانیش بە هاوهەنگاوی لەگەڵ دادگادا هەوڵ دەدەین لێپرسینەوەی یاسایی لەو کەسانە بكرێت، دڵنیاین ئەو پەڕاوانەی پەیوەندییان بە مڵك و ماڵی حكوومەت و بە وەزیفەی گشتی و، وەزارەتەکانەوە هەیە، شێلگیرانە بە داویاندا دەچین و، ئەوەی پێویست بێ، ڕەوانەی دەستەی نەزاهە و، داواكاری گشتی و، چاودرێریی داراییی دەكەین و لێی دەكۆڵینەوە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار