مالیكی به فه‌رمان، چل‌ودوو پەڕاوی گه‌نده‌ڵیی دیزە بە دەرخۆنە کردووە

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق به فه‌رمانێک، لەبەر خاتری خۆی چل‌ودوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵیی داخستووه! دەیشڵێ بەر لە هەمووان خەتای مالیکی بوو مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و میلۆنان دینار لە کیس چوون و، سوپای عێراقیشی لەبار برد.
سیروان سیرینی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نووری مالیكی ئەو کاتەی سه‌رۆكوه‌زیران بووە، ده‌یان كه‌یسی گه‌نده‌ڵیی داخستووه؛ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌زاهه به دۆسیه‌كاندا چووینه‌وه، ده‌ركه‌وت 42 كه‌یسی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی، كه به‌شێكیان پێوه‌ندییان به مالیكییەوە هه‌یه، به فەرمانی مالیكی داخروان؛ هەندێک لەو كه‌یسانه باسی ئەو کەسانەیە وا لە حكوومەت و، گرێبه‌ستەکانی حکوومەت و، ماڵی گشتی، سوودیان بۆ خۆیان گل داوەتەوە. وا لە هه‌وڵداینە ئه‌و 42 كه‌یسه دیسان بكرێنه‌وه؛ ناكرێ به ملیاره‌ها دۆلار بدزرێت له مڵك و ماڵی ئه‌و وڵاته و، له‌به‌ر خاتری سه‌رۆكوه‌زیرانی جاران، دیزە بە دەرخۆنە بکرێ."
سیرینی گوتیشی: "لەکیسچوونی مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و، باری سوپای عێراق و، ئەو میلۆنان دینارەی خه‌ڵك و حكوومه‌تی عێراق، خەتای مالیکییە و، دەبێ ئەو کابرایە بدرێتە دادگا."
یه‌حیا سابیر




