٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە گەیارە لە دەرگای ماڵان دەدات..ئەمیرێک و چوار تیرۆریستی دیکەیان لێ کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەگوێرەی زانیارییەکانی (عیسمەت رەجەب) داعش لە ناحیەی گەیارە بە زۆر لە دەرگەی ماڵان دەدات و چەکیان پێدەدات بۆ ئەوەی لەگەڵد اعش بچمە بەرەکانی جەنگەوە، هەروالە قۆڵی کەرکووک ئەمیرێک و چوار تیرۆریستی داعش کوژراون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش بەهۆی ئەو شکستە گەورەیی کە لە بەرەکانی شەڕدا لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشیان دێت، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی لە نێو مووسڵ بۆ سەنگەرەکانی شەڕی بردوون، هەروا بە جۆرێک سەرلێشێواو بوون کە لەبەر ئەو شکستە گەوەرییەی کە لە گوێر تووشیات هات، 16 چەکداری خۆیان گوللە باران کردوون.
(عیسمەت رەجەب) رونیشی کردەوە، داعش چوار ماموستای لە قوتابخانەی مامون لە مووسڵ دەستبەسەرکردووە بەھۆی ئەوەی ئەو چوار مامۆستاییە رەتیان کردەوەتەوە کە قوتابییەکانیان لە پۆلی 12 پیوەندی بە ریزەکانی تیرۆریستانەوە بکەن.
(عیسمەت) دەشڵێت، بەگوێرەی گوتەی گەواهیدەرێک لە ناحیەی گەیارە داعش لە دەرگای ماڵان دەدات و چەکیان پێدەدات بۆ ئەوەی هاوکاری داعش بکەن، چونکە بارودۆخیان خراپە و دەزانن کە ئیدی بەرگەی ئەو گورزانەی هێزی پێشمەرگ ناگرن کە لێیان دەوەشێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمیرێکی دی بە ناوی (حەمودی سائیر جەوالی) لەگەڵ چوار تیرۆریست، لە شەڕی قۆڵی کەرکووک کوژراون.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار