شنگال..پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند..13 تیرۆریست کوژراون

شنگال-KDP.info-بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ بەرپەرچی هێرشێکی داعشیان لە گەڕەکی شوهەدای شنگال داوەتەوە و تێکیان شکاندوون و تەرمی دوو لە تیرۆریستانیش جێ ماون.
بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی شوهەدای شنگال سەعات چوار و نیو هێرشیان بۆ هیناین، بەڵام دوای نیو سەعات شەڕکردن هێزی پێشمەرگە داعشی تێکشکاند و دوو تەرمی تیرۆریستانیش جێ ماون.
ئەو بەرپرسەی میحوەری شنگال راشیگەیاند کە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆردومانی داعشیان کردووە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئیمە کەوتوون، 11 تیرۆریستی داعش لە ئاکامی ئەو بۆردومانەدا کوژراون.
نەشوان بەرزنجی




