لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ هەفتەی دادێ بانگهێشتی بەرپرسان دەکات

بەغدا-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ دەڵێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لیژنەکەیان کۆمەڵێک بەرپرسی سەربازی لە مووسڵ بانگھێشت بکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەن، لێکۆڵینەوەکە پێوەست بە کەوتنی مووسڵە کە تائێستایشی لەگەڵدا بێت، ئەو شارە لە دەستی داعش دایە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی کەوتنی مووسڵدا سەرۆک و دوو جێگر بۆ لیژنەکە دیاریکران، هەروا بڕیاریشدرا کە 36 بەرپرس بانگهێشتی لیژنەگکە بکرێن بەمەبەستی لیکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنی مووسڵ".
(شاخەوان عەبدوڵڵا)گوتیشی، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری دەست بە بانگھێشتکردنی ئەو بەرپرسە سەربازیانە دەکەن، کە ھەر جارێک چ بەرپرسێک بێکار بێت بانگھێشت دەکەن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن".
جێگری سەرۆکی لیژنە رونیشی کردەوە، زۆر بەرپرسی باڵای تێدایە، لەوانە بەرپرسی ھێزی وشکانی و فەرماندەی ئۆپۆراسیۆنەکان و بەرپرسی پۆلیسی ئیتیحادی و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری و بەرپرسی فرقەکان و زۆر بەرپرسی دیکە بانگهێش دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لە ماوەی 60رۆژ کارەکەمان تەواو بکەین، بەڵام کاتەکە کەمە و ئەگەری ئەوە ھەیە درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لێکۆڵینەوەکان بە تەواوەتی ئەنجام بدەین.
بڵند ئیبراھیم




