لیژنەی پێشمەرگە هاوکاری پێشکەشی کەسوکاری شەهیدان دەکات

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سەردانی خێزانی کەسوکاری شەھیدان بکەن و ھاوکاری مادیشیان پێشکەش بکەن.
ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەد سادق سورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەیان کۆبووە و بڕیاردرا کە جارێکی دیکە وەزیری پێشمەرگە بانگھێشتی لیژنەکەیان بکەن کە پیوەست بە چەند بڕیارێکی هێزی پێشمەرگەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی لیژنەکەیان لەرووی یاساییەوە ژمارەی ئەندامانی ئامادەبووی تەواو نەبوو، نەتواندرا نوسراوی ئاراستە بکەن.
(محەمەد سادق سورچی)گوتیشی، لیژنەکەیان سەردانی کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەن کە گیانی خۆیان لەپێناو خاکی کوردستان بەخت کرد و لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون، هاوکاری مادیان پێشکەش دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




