٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..داعش لە جموجۆڵ کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) رایگەیاند کە، لە کۆبانی داعش دیارنەماون و لە جموجۆڵ کەوتوون، جا نازانرێ هۆکارەکە چییە، ئەگەر چی فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ئاسمانەوە هەن و چاودێری داعش دەکەن، بەڵام هیچ بۆردومانێک ناکەن چونکە داعش لە هیچ شوێنێکەوە دیار نین.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، رەوشی کۆبانی ئارامە و ھێچ شەڕێک رووینەداوە و جموجۆڵی داعشیش لە کۆبانی زۆر کەمبووە بە جۆرێک ھەستیان پێ ناکرێت و ئینجا دیار نییە ھۆکارەکەی چیە وا بێ دەنگن.
عەمید (شەوکەت مزووری) گوتیشی،  فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە ئاسمانی کۆبانی دەسوڕێنەوە و  بۆردوومانیان نەکردووە، چونکە چەکدارانی داعشیان نەبینیوون.
زیاتر گوتی، ھێزی پێشمەرگە ھەمووی سەلامەتە و بە ورەیەکی بەرزەوە بەرگری لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار