٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەفتەی داهاتوو بودجە پەسەند دەکرێت..کۆتایی بە دانیشتنەکانی بودجە هات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د.عەرەفات) دەڵێت، ئەمڕۆ کۆتاییان هێنا بە دانیشتنی پێوەست بە بودجە و دەگەڕێنەوە هەولێر، هەروا هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی دانگدان بە پڕۆژیاساکە دەچنەوە بەغدا.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د.عەرەفات) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە گفتوگۆکانی پێوەست بە بودجەی هێنا و، 150پەرلەمانتار بۆچوونی خۆیان لەبارەی لودجە خستە ڕوو، ئەگەر چی هەندێ تیبینیمان لەسەر بودجە هەن، بەڵام لەبەر زەرووریەتی عێراق و هەرێم بە بودجە بە پێویستی دەزانین کە بەزووی بودجە پەسەند بکرێت.
(د.عەرەفات) گوتیشی، کە ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دەگەڕێنەوە هەولێر، هەروا هەفتەی داهاتووش دەگەڕێنەوە بەغدا بە مەبەستی دەنگدان بە پڕۆژەی یاسایی بودجە.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش هەفتەی داهاتوو دەنگ بە پڕۆژەیاساکە دەدرێت و پەسەند دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار