٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: لەناحیەی سنوونێ ژماریەکی یەکجار زۆری هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە نێو ماڵەکانیان

سەرچاوە: KDP.info

سنوونێ-KDP.info-فەرماندەی هێزی پێشمەرگە (قاسم شەشۆ) دەڵێت، لە ئێستادا رەوشی ژیان لە سنوونێ زۆر باشە و ژمارەیەکی یەکجار زۆریش لە هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە نێو ماڵەکانیان.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەو شكستە گەورەیەی داعش  لە ناحیەی سنوونێ لەسەر دەستی پێشمەرگە تووشی هات و؛ پێشمەرگە بەتەواوی لە سنوورەکە داعشی وەدرەنا، لە ئێستادا سنوونێ زۆر ئارامە و رەوشی ژیان زۆر باشە و ژماریەکی یەکجار زۆری هاووڵاتیانیش گەڕاونەتەوە نێو ماڵەکانیانەوە.
(شەشۆ) دەشڵێت، گشت فەرمانگەکانی وەک ئاساییش و شارەوانی و دامودەزگای دیکە لەو ناحییە دەستیان کردووە بە دەوامی ئاسایی و جمەی هاووڵاتیان لە ناحیەکە دێ، هیچ مەترسیەکی داعش لەو سنوورە نییە، چونکە پێشمەرگە بە تەواوەتی ناوچەکەی پاراستووە.
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار