نوێنەری سەرۆک ئۆباما: له هاوكارى و پشتگیریى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین
هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ نوێنەری (سەرۆک ئۆباما) لە میانی سەردانی بۆ هەریمی کوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، رایگەیاند کە، لە هاوکاری و پشتگیری پێشمەرگە بەردەوام دەبن و دەستخۆشیشی لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەرانبەر بە تیرۆریستانی داعش کرد.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له جه‌نه‌رال (جۆن ئالن) نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆز برێت مه‌ككۆرك ـ ى جێگرى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا (جه‌نه‌رل ئالن) باسى له سه‌ردانى خۆى بۆ ژووى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش كرد و خۆشحاڵیى خۆى بۆ شێوازى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى كه سه‌ركه‌وتوانه كارى خۆیان ده‌كه‌ن و ڕۆژانه گورزى كوشنده له تیرۆرستان ده‌وه‌شێنن.
هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پێشمه‌رگه كرد، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى كه بووه مانشێتى میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه مه‌ردانه به‌رگرییان كرد و له‌م پێناوه‌دا شه‌هید بوون. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له هاوكارى و پشتگیریى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه مه‌ترسییه‌كه زۆر جددییه و بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى تیرۆرستان، ده‌بێ هاوكایى باشتر و زیاترى پێشمه‌رگه بكرێت و ڕایگه‌یاند: رۆژانه ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهات و پێداویستییه‌كان پێده‌گات.
له دیداره‌كه‌دا (نێچیرڤان بارزانى) سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ربڕى و به‌تایبه‌تیش سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه ئاسمانییه‌كانى، كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى بۆ به‌رژوه‌ندیى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى له گۆڕینى هاوكێشه سه‌ربازییه‌كاندا بینیوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌ك و تفاق و مه‌شق و ڕاهێنانى زیاتر هه‌یه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنامه‌ى نێوان هه‌ردوولا و ئالوگۆڕى به‌رده‌وامى سه‌ردانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وش و بارودۆخى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.




