رێكخراوی بەرە و دیموكراسی: سەركەوتنی پارتی بە سەركەوتنی كوردستان دەزانین
هەولێر-KDP.info-ئەمرۆ لە پیرمام (هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی بەرە و دیموكراسی كرد، كە پێك هاتبوون لە (براین میفۆرت) بەرێوبەری جێبەجێ كردنی رێكخراوەكە و (مارك فوهەر) نوێنەری رێكخراو لە ئۆكۆانیا و (عمر سەلاح) نوێنەری رێكخراو لە كوردستان كرد.
رێكخراوی ناوبراو ناوەندێكە بۆ بەرەو بەدیموكراسی كردنی نێودەوڵەتی و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی وڵاتانی بەرەو دیموكراسییەت دەكات، هاوكات لە چەند هەڵبژاردنێكی رابردووی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی راستەوخۆ نوێنەریان هەبووە و لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانیان كۆڵیوەتەوە. ( میفۆرت) بەرێوەبەری جێبەجێكردنی رێكخراوی بەرەو دیموكراسی لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی لەگەڵ (هێمن هەورامی) رایگەیاند، بەپێی مومارەسەی دیموكراسییانەی رێكخراوەكەیان لە هەرێمی كوردستان هەر سەركەوتنێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەر بوارێكدا بێت بە سەركەوتنی كوردستانی دەزانین، شاندی ناوبراو سەرسامی خۆیان بە مومارەسەكردنی دیموكراسییەت لەوەها فەزایەكدا كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە و لە یەك كاتدا شەڕی تیرۆر دەكات و هەوڵی جێبەجێ كردنی پەرەنسیپەكانی دیموكراسیش دەدەن، ئەمەشیان گەڕاندەوە بۆ سەركردایەتی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی (سەرۆک بارزانی) و پێدانی شەرعییەتی هەڵبژاردن بە لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرایەتی كردنی لە هەموو جومگەكانی هەرێمی كوردستان بە پێی حەجموو قەبارەی خۆیان، كە لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەنگی داوەتەوە.
(هێمن هەورامی) خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە گرینگی پێدانی رێكخراوی بەرە و دیموكراسی بە هەرێمی كوردستان كردوو رایگەیان: سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان چەسپاندنی دیموكراسییەتە و دەمانەوێت نموزەجێكی دیموكراسییانە لە ناوچەكەدا بەرپا بكەین، (هەورامی) دیموكراسییەتی لە هەرێمی كوردستان گەڕاندەوە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كە بە درێژایی سەدەی رابردوو كۆششیان بۆ كردوو و چەندەها روڵەی ئەم وڵاتە بۆ ئازادی نەتەوەكەیان و بەرپاكردنی دیموكراسییەت خوێنیان بەخشیووە، پێكەوە ژیاری ئاینی و نەتەوەیی لە كوردستان بووەتە كلتورێك كە جێگای شانازی گەلی كوردە، سیاسەتی ئێستای پارتی هەوڵدانە بۆ جێبەجێ كردنی پرنسیپەكانی دیموكراسییەتە. لە چەند مانگی رابردووشدا هەرێمی كوردستان ئەوەی بۆ جیهان سەلماند كە، تاكە پەناگەیە بۆ پێكەوە ژیاری ئاینی و نەتەوەیی، هەروەها (هەورامی) داوای لە رێكخراوی ناوبراو كرد بە شێوەییەكی جیددی چاودێری هەڵبژاردنەكانی ئاییندەی هەرێمی كوردستان بكەن.




