٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان لە ناوچە ئازادکراوەکان پێک دەهێنرێت

سەرچاوە: KDP.info

سنوونێ-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا (بەرەكات شەمۆ نایف) ڕایدەگەینێت لێژنەیەك پێکدەهێنرێت بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوچە ئازادكراوەكان خانووەكانیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش تەقێندراوەتەوە.

(بەرەكات شەمۆ نایف)، ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە لیژنەی شاروچكە و، شارەدێیەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە توانییان زۆر شوێن لە تیرۆرستانی داعش پاك بكەنەوە؛ داعش لە سنووری زوممار و ڕەبیعە و، شنگالدا خانووی زۆر کەسی تەقاندووەتەوە و، خاپووری كردوونە؛ جا بۆیە بەڕێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کە سەردانی چیای شنگالی کرد، بڕیاری دا لێژنەیەك پێک بێت و، ئاماری ئەو خانووە ڕووخێندراوانە بگرن، هەتا  خاوەنەکانیان قەرەبوو بكرێنەوە.
ئەندامی لیژنەی شارۆچكە و شارەدێیەكانی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا، گوتیشی: خانووی زۆر کەسیان تەقاندووەتەوە؛ هەر لە سنووری شارەدێی سنوونێدا نزیكەی هەزار خانوو کاول بوونە؛ لە شارەدێی زوممار و ڕەبیعەیشدا زۆریان تەقاندووەتە.
(بەرەكات شەمۆ) گوتیشی: "وەکو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە حكوومەتی ناوەندیش داوامان کردووە دەبێ ئەوانیش وەكو حكوومەتی هەرێم قەرەبووی هاووڵاتیان بكەنەوە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار