٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت وەڵامی 250 پرسیاری داوینه‌ته‌وه‌؛ ڕۆژ ھەبووە شەش وەزیر ھاتوونەته‌ پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.INFO_ سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پارەکە پەرلەمان نۆ پڕۆژەیاسا و 31 بڕیاری پەسەند کردووه‌؛  17وەزیریشی بانگهێشت کردوه‌؛ نزیکەی 400 پرسیاریشی لە حکوومەت کرووه، کە نیوەی زیاتریانی وەڵام داوەتەوە.
(فەخرەدین قادر) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵی 2014، پەرلەمانی کوردستان نۆ پڕۆژەیاسای پەسەند کردووە و، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستانیشدا بڵاو کراونەتەوە؛ 31 بڕیاریشمان دەرکردووە. لەم خولە نوێیەی ساڵی 2015، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ بووەوە و، بڕیارە پلانێک لەگەڵ سەرلیژنەکاندا دابنێین بۆ ئەوەی بزانین لەم خولەدا چ پرۆژەیاسایەک پەسەند بکرێت؛ سبەی لەگەڵ سەرلیژنەکاندا کۆ ده‌بینه‌وە و، پڕۆژەیاساکان دیاری دەکەین، بۆ ئەوەی کارەکان بە ھاوهەنگاوی بکرێت و، ئەوانیش لە بڕیارەکاندا بەشدار بن."
(قادر) گوتیشی: "پەرلەمانی باش ئەوەیە کە یاسا و بڕیاری باش دەربکات، نەک یاسا و بڕیاری زۆر و بۆر، چونکە یاسا و بڕیاری زۆر ھەندێک کات بارگرانی بۆ خەڵک دروست دەکات و، ھەندێک کاتیش ناواقعی دەبن و، جێبەجێ ناکرێن و، دواجار دەسه‌ڵاتی جێبەجێ کردن ئیحراج دەبێت و، ناتوانی جێبەجێیان بکەن."
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، كاری ئەم خولەی پەرلەمان زۆر گەرمە بۆ نموونە هەر لەو ساڵی پارەدا، 17 وەزیر ھاتوونە بۆ لیژنەکانی پەرلەمان، ڕۆژ ھەبووە شەش وەزیر ھاتوونەتە پەرلەمان؛ هەر ئەو پارەکەیە، 382 پرسیار ئاراستەی حکوومەت کراوە، زۆر زیاتر لەو پرسیارانەی لە جوار ساڵەکەی خولی سێیەمدا ئاراستەی حکوومەت کراون؛ حکوومەتیش زیاتر لە  250پرسیاری وەڵام داونەتەوە، ئەمەیش بەشێکە لە چاودێریکردنی حکوومەت."
(قادر) ڕایشیگەیاند: "ئێستا پڕۆژە و بڕیار لە پەرلەمان ھەیە و، سەرقاڵی گەڵالەکردنیانین بۆ ئەوەی بەرنامە دابنرێت کە چ پڕۆژەیاسایەک بخرێتە دەنگدانەوە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار