سەفین دزەیی: موچهی هیچ مانگێكی فهرمانبهران نافهوتێت

ھەولێر _kdp.info_ وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دةلَیَت، تێكڕای خەڵكی كوردستان و فەرمانبەرانی بەڕێزی هەرێمی دووپات دەكەینەوە كة مووچەی خەڵكی كوردستان نافەوتێت، وحكوومەتی هەرێم مولزهمە بەدابینكردنی مووچە.
(سەفین دزەیی)وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا به ماڵپەڕى فەرمیی حكوومەتى راگهیاند: "هەندێك سایت وماڵپەڕ لەدوێنێوە بەشێوەیەكی زۆر نا مەسئولانە لێدوانێكی منیان لەبارەی مووچەی مانگی 11و12 ی ساڵی 2014ی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردۆتەوە كە خەڵكێكی زۆری تووشی نائومێدی كردبوو.
(دزةیى) طوتیشى: "بۆ تێكڕای خەڵكی كوردستان وفەرمانبەرانی بەڕێزی هەرێمی دووپات دەكەینەوە، مووچەی خەڵكی كوردستان نافەوتێت، وحكوومەتی هەرێم مولزةمە بەدابینكردنی مووچە وئەگەرچی پرۆسەكە دواكەوتنی بەخۆیەوە بینی ودەشبینی بەڵام تا بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، هەردوو وەزارەتی دارایی وسامانە سروشتیەكان لەكاری بەردەوامدا دەبن بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ ئەوەی بفەوتێ.




