٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مان: بانگهێشتی وەزیری پێشمەرگە ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _kdp.info_ سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەدا بانگهێشتی وەزیری پێشمەرگە بکەین، لەبەر جێبەجێنەبوونی 21 بڕیارەکەی تایبەت بە ھێزی پێشمەرگە، چونکە ئەو وڵامانەی داینەوە ئێمە پێی ڕازی نەبووین.
(ئاری ھەرسین) سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان  بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەکەیان کۆ دەبێتەوە و، وەزیری پێشمەرگە بانگهێشت نەکراوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بەڵام ڕەنگە لەو حەفتانەی دابێتەوە، بانگهێشت بکرێت، چونکە ئێمە پرسیارمان لەبارەی 21 بڕیارەکەی تایبەت بە ھێزی پێشمەرگە ئاراستە کردبوون و، ئەوانیش وه‌ڵامی ئێمەیان داوەتەوە، بەڵام ئێمە پێی ڕازی نین، بۆیە جارێکی دیکە بانگهێشتی دەکەینەوە."
(ئاری ھەرسین) گوتیشی: "یەکێک لەو وه‌ڵامانەی ئێمە پێی ڕازی نەبووین ئەوەیە باس لەوە دەکەن کاتێک قەیرانی دارایی چارەسەر بێت، مووچەی پێشمەرگە زیاد دەبێت، کە پێویستە وادەیەک دیاری بکرێت و، باس لەوە نەکراوە کەی ئەو بڕیارە جێبەجێ دەبێت."
(ھەرسین) گوتیشی: "کار بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت و، ھەنگاویش بۆ ئەو مەبەستە نراوە و، ھەنگاوی باشتریش دەنرێت."
بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار