فراكسیۆنی پارتی: پڕۆژه‌كه‌مان 8ملیۆن دۆلار ده‌گەڕێنێته‌وه خه‌زێنه.. هیچی پێ نه‌كرێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێ زیاد ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به‌هۆی پڕۆژه‌بڕیارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان مانگانه حەفت هەشت ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ده‌گەڕێته‌وه.
(دڵشاد شه‌عبان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی زه‌رد، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: وه‌كو فراكسیۆنی پارتی پڕۆژه‌بڕیارێكمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردوه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره په‌سند بكرێت، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ حكوومه‌ت ده‌گەڕێته‌وه كه مانگانه حەفت هەشت ملیۆن دۆلاره."
(دڵشاد شه‌عبان) له باره‌ی ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌بڕیارەكەوە گوتیشی: "پڕۆژه‌بڕیاره‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌تایبه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکەیە؛ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؛ هه‌موو پله‌تایبه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه به‌وانه‌یشی خانه‌نشین كراون."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كرده‌وه پڕۆژه‌بڕیاره‌كه بۆ بڕینی پێنجەک (20%)ـی مووچه‌ی پله‌تایبه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه، گوتیشی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه وا ده‌كات حەفت هەشت ملیۆنە دۆلارێک مانگانه بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر هیچیشی پێ نه‌كرێت، خۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێ زیاد دەكرێت."
(دڵشاد شه‌عبان) ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە پڕۆژه‌كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میشی بۆ بكرێت بۆ په‌سندكردنی.
یه‌حیا سابیر




