٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجیبە نەجیب: لایەنەكان ڕازین بوودجە نەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، ئەمڕۆ كۆتا كۆبوونەوەیە لەسەر بوودجە و سەرەتای حەفتەی دادێ پەسەند دەكرێت و، بە هیچ شێوەیەك ناگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران و هەر لەو حەفتەیە لە پەرلەماندا ئەو كێشەوگرفتانەی ماون چارەسەر دەكرێن.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بوودجە كۆ دەبێتەوە، دوای دانەبەرباسی پڕۆژەیاسای بوودجە دەدرێتە لیژنەی دارایی، بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینییەكانی پەرلەمانتارانی تێدا جێگیر بكرێ و، سەرەتای حەفتەی دابێتەوە، پەسەندیش دەكرێت."
(نەجیبە) گوتیشی: "هەموو لایەنەكان لەسەر ئەوە ڕازین بوودجە نەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران و، ئەو كەموكورتیانەی بوودجە هەیەتی، هەر لە پەرلەمان چارەسەر بكرێ، بۆ ئەوەی هەرچی زووە پەسەند بكرێت؛ ڕاستە بوودجەی ئەمساڵ نزیكەی 25ترلیۆن دینار كورتی هێناوە، بەڵام بە دڵی هاووڵاتیان دەبێت و دەستكاری مووچە ناكرێت و هەندێك خەرجی دیكە كەم دەكرێتەوە."
ئاشكراشی كرد: "بوودجەی ئەمساڵ پێچەوانەی بوودجەی ساڵان بوو، هۆكارەكەیش بۆ جێگیركردنی ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەگەڕێتەوە، كە ئەوەیش هاندەرێك بوو بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق هەر لە سەرەتای ساڵی نوێدا پەسەند بكرێت."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار