نوێترین لێدوانی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لەسەر یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه..ئاماده‌كاری بۆ یەکگرتنەوەکراوە

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێك ئاماده‌كاری كراوه، به‌ڵام پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه؛ هەڵبەت بوودجه‌یه‌كی زۆریشی پێویسته.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 دەربارهی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، دەڵێت: "هه‌ندێك زەمینەکە خۆش كراوه، به‌ڵام دەبێ خۆشتری بکەین؛ بەر لە هەموو کارێ، دەبێ بوودجەیەکی تایبەتی بۆ دابین بکرێت هەتا کارەکانی ڕابپەڕێنین؛ وه‌كو دروستكردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی نوێبابەتی پێشمەرگە و، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی سه‌رده‌میانه ڕاهێنانهكەیان پێ بکەن."
دەربارهی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییش، شێخ جه‌عفه‌ر گوتی: "پێویستمان به چه‌كی نوێ هه‌یه، تا هێزی پێشمه‌رگه‌ی پێ تواناتر بکەین."
خۆی په‌رله‌مانی كوردستان وای بڕیار دابوو کە بە شەش مانگ پێشمەرگە یەک بخرێنەوە، دە ڕۆژی دیکەیش وا دەبێتە شەش مانگ ئەو بڕیارە دراوە؛ شێخ جه‌عفه‌ر لەو بارەوە گوتی: "بە دە ڕۆژ کارێکی ئەوتۆمان پێ ناکرێت و، پێوستیمان به كات و کردەوەی زیاتر؛ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك و، پشتگیریی ئه‌وان هه‌یه."
پ. سلێمانی




