٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەممانگەدا بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، ھەرکاتێکیش بەشە بودجەی پارێزگاکان لەم مانگەوە خەرجکرا، بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق، (حەیدەر عەبادی) بڕیاریداوە تاوەکو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق پەسەند دەکرێت یەک لەسەر 18بودجە خەرج بکرێت، چونکە داھاتەکان کەمکراوەتەوە و لەو بودجەیەشدا بەشی ھەرێمی کوردستانیش رەوان دەکرێت.
(نەجیبە نەجیب)گوتیشی، لەرۆژانی داھاتوو بەغدا دەست بە خەرجکردنی بودجە دەکات و بەشی ھەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت.
(نەجیب) روونیشی کردەوە، پێشتر یەک لەسەر  12-ی پشکی ھەرێمی کوردستان ترلیۆنێک و300ملیار دیناربوو، بەڵام ئێستادا کەم دەکرێتەوە بۆ730 ملیار دینار، چونکە یەک لەسەر 18یە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەوەی رێککەوتنی نێوان ھەرێم وبەغدا جێ بەجێ بووە، پێویستە ھەرکاتێک بەغدا بودجەی بۆ وەزارەتی بەرگری خەرج بکات، بەشی وەزارەتی پێشمەرگەش رەوانە بکات، چونکە ھەرێمیش لەبەرامبەردا نەوتی رادەستی بەغدا کردووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار