٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: شانازییە پێشمەرگە شکستی بە داعش هێنا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی  (سەرۆک بارزانی) و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا (ئۆرسۆلا ڤۆندێر لیۆن)  کۆتایی هات، (سەرۆک بارزانی) لەمیانی پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا (ئۆرسۆلا ڤۆندێر لیۆن) رایگەیاند کە، جێگەی شانازییە بۆ ئێمە پێشمەرگە داعشی توشی شکست کردووە.

(سەرۆک بارزانی) لە پڕێسکۆنفرانسەکەدا رایگەیاند کە، بەخۆشحاڵییەوە بۆ جاری دووەممە  بەخێرهاتنی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەکەم کە، جاری پێشووش سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە،  ئەم سەردانە نیشانەی پێوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا پیشان دەدات.
(سەرۆک بارزانی) راشیگەیاند کە، "بە پێویستی دەزانم سوپاسی گەلی کوردستان پیشکەش بە گەلی ئەڵمانیا بکەم بۆ ئەو یارمەتییەی لە رووی سەربازییەوە پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردوون، لەرووی پێشکەشکردنی ئەو جۆرە چەکانەی کە لە چەندین هێرشدا تیرۆریستانی تێک شکاندووە. بەتایبەت ئەو چەکانەی کە بوونەتە هۆی پوچەڵکردنەوەی چەندین هێرشی تیرۆریستان لە دژی پێشمەرگەدا".
(سەرۆک بارزانی) ئاماژەیشی کرد کە، شانازییە بۆ ئیمە پێشمەرگەو گەلی ئیمە تیرۆریستانی تووشی شکست کردوون، رەنگە شەڕیکی درێژخایەنیش مابێت و هەڕەشەی تیرۆریستانیش هەبێت، بەڵام ئیرادەی ئێمەی گەلی کورد سەرکەوتنە بەسەر تیرۆر و تیرۆریستاندا.

لای خۆییشەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، سوپاس (سەرۆک بارزانی) کرد و رایگەیاند کە، "ئەمە دووەمین سەردانمە بۆ هەولێر، سەردانی ئێمە بۆ  ئێرە زۆر قوڵە، من هاتووم کە ئایا پێشمەرگە سوودی لەو چەکانە بینیوە کە ئەڵمانیا پێیداون، هەروا لەرووی مەشق و راهێنانیشەوە کارەکان چۆن دەڕۆنە رێ.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گوتیشی کە، ئێمە رێزێکی زۆرمان بۆ ئازایەتی پیشمەرگە هەیە کە رووبەرووی داعش بوونەتەوە، پێزانین و ریزمان هەیە کە نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستانن، ئێمە بۆ ئەوە هاتووین کە درێژە بە هاوپەیمانێتی بدەین لەرووی راهێنانی پیشمەرگەوە، ئیمە لەگەڵ ئەورووپا و ئەمریکاییەکانەوە دەست دەکەین بە پێگەیاندن و راهێنانی پێشمەرگە و نزیکەی 100 سەرباز دەهێنین بۆ هەولێر و ئەو کاتەیش دەزانین کە پێشمەرگەی چی پێویستە بۆ ئەوەی زیاتر هاوکاری بکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار