کۆبانی..پێشمەرگە و شەڕڤانان هێرشێکی داعشیان شکاند..24 تیرۆریست کوژران

کۆبانی-KDP.info- نەقیبی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی (شێروان سپیندارەیی) رایدەگەینێت، دوێنێ شەو هێرشێكی تیرۆرستانی داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و شەڕڤانان هاتە تێكشكاندن و چەندان لاشەی تیرۆرستانی داعش جیماوە .
نەقیبی هێزی پیشمەرگە كۆبانی (شێروان سپیندارەیی ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمرۆ تاڕادەیەك رەوشی شاری كۆبانی ئارامە و شتێكی وا رووینەداوە، بەڵام درەنگانی دوێنێشەو تیرۆرستانی داعش لە نزیك گردی مشتەنوور، هێرشیان كرد بۆ ئەوەی بگەنە سەر مشتەنوور، بەڵام لەلایەن شەڕڤانان و هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامێكی توندیان درایەوە و تێکشکێن دران.
(نەقیب شێروان سپیندارەیی) گوتیشی، لە تێكشكاندنی هێرشەكە فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانانیش رۆلێكی چاكیان هەبوو بۆردوومانێكی باشیان كرد، بۆیە لە ئەنجامی ئەو شەڕە لاشەی 24 تیرۆرستی داعش جێماوە .
نەشوان بەرزنجی




