ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیایش سوتێنرا

ئەڵمانیا-KDP.info-ئیندیپێندێنت نوسیوویەتی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە بۆمبی ئاگرین هێرش کراوەتە سەر بارەگای سەرەکی رۆژنامەی مۆرجنپۆستی ئەڵمانیایی.
مۆرجنپۆست لە هامبۆرگی ئەڵمانیا دەردەچێت، دوای ڕووداوەکەی پاریس کارتۆنەکانی چارلی هێبدۆی لەچاپ دابوو لەسزای ئەوە ئەمڕۆ بەیانی سوتاندنیان.
پۆلیسی هامبۆرگ گوتی: سەرەتا بە بەرد پەنجەرەکانی بینایەکەیان شکاندوە دواتر بۆمبی ئاگرینیان هەڵداوەتە ژوورەکان، بەو هۆیەوە دوو ژووری ڕۆژنامەکە و بەشێک لە ئەرشیڤەکەی سوتاون، خۆشبەختانە کەس زیانی پێ نەگەیشتوە. گوتیشی: ئێستا زووە بۆ بڕیاردان ئاخۆ تاچەند ئەو ڕووداوە پەیوەندی بە ڕووداوەکەی پاریسەوە هەیە.
پۆلیس دوو کەسی گوماناوی لەو ناوچەیە گرتووە بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ئاخۆ تاوانبارن.
جێی باسە ئەو ڕووداوە دوای قسەکانی مێرکڵ هات کە گوتبووی ڕووداوەکەی فەرەنسا شەڕی هەمووانمانە لەدژی تیرۆر بۆ هێشتنەوەی شکۆمەندییەکانمان و، داوای لە گەلی ئەڵمانیا کردبوو کە جیاوازی بکەن لە نێوان مسڵمان و دەمارگیرە توندڕەوەکاندا.
و/ خالید ئەحمەد




