شەشۆ: بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ عەرەبەکانی ناوچەی شنگال دەکەین

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، تیمە ئەندازیاریەکانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە پاککردنەوەی مین لەدەڤەرەکە و جەختیش دەکاتەوە، لەسەر فەرمانی (سەرۆک بارزانی) بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ عەرەبەکانی ناوچەکە دەکەن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال(قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەئێستادا تیمە ئەندازیاریەکانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە پاککردنەوەی دەڤەرەکە لەمین کە لەلایەن داعش دانرابوون و ژمارەیەکی زۆری مین ھەڵگیراون، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەبوون.
(قاسم شەشۆ)گوتیشی، لەئێستادا تاک تاک خێزان دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەکانیان، بەڵام پێمان راگەیاندوون کە تاوەکو ناوچەکە بەتەواوەتی پاک دەکرێتەوە ئەو کات بگەڕێنەوە.
(شەشۆ)دەشڵێت، ژمارەیەک گوندی عەرەب خۆیان رادەستی ئێمە کردووە و ھەندێک لەوانە پیاوەکانیان لەگەڵ داعش دان و بە فەرمانی (سەرۆک بارزانی) ئێمە وەکو ئەوان ناکەین و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




